|

ChromiumPC لەلایەن Xi3 یەکەم کۆمپیوتەرە کە سیستەمی کارپێکرردنی Chrome OS ی لەسەر دامەزرابێت. ئەم سیستەمەی گوگڵ تەنیا بۆ کۆمپیەتەری بچووک و لاپتۆپ درستکرابوو، بەڵام ئەمە ڕێگەی لە Xi3 بۆ نەگیرا، بۆیە یەکەم کۆمپیوتەری ڕومێزی بۆ دروستکرد، ئەمەش یەکەم کۆمپیوتەری ڕومێزە لە جیهاندا کە سیستەمی Chorme OS ی لەسەر بێت. Xi3 تایبەتەمەندیەکی تایبەتی هەیە کە پێی دەڵێن "modular computers" بەواتایەکی تر ئەو کۆمپیوتەرانەی کە بەئاسانی پارچــەکانیان دەگۆڕێن لەکاتی پەککەوتنی پارچەیەکی. ئەم کۆمپیوتەرانە سێ جۆرن ، Processor Module و Primary I/O Module, وە Secondary Module. processor Module ، ئەمەیان ڕامی مایکرۆپرۆسێسەری هەیە و Primary I/O Module زۆربەی پۆرتە دەرەکیەکانی پەیوەندیکردنی هەیە و Secondary Module وەئەم جۆرەشیان جێگەی گرێدانی وزەو ڤیدیۆی هەیە. Xi3 ئەم مادولانەی دروستکردووە بۆ لینوکس و یونیکس و ویندۆز و هەموو سیستەمە سەرچاوەکراوەکان ، بەڵام هەنوکە دەیانەوێت پشتگیری Chrome OS بکەن. ChromiumPC پرۆسێسەری یەکانە و دوانەیی core 64-bit, x86 لەخۆگرتووە لە قەباغێکی ئەلەمنیۆم دایەو کڕیار دەتوانێ بە خواستی خۆی ڕەنگ هەڵبژێرێت . شایانی باســە ئەم کۆمپیوتەرە بڕیارە لەچارەکی دووەمی ئەم ساڵدا بکەوێتە بازاڕەوە ، هێشتا نرخیان بۆ دانەناوە.
سهرچاوه |