|
به‌خێربێن بۆ گه‌یلان ئای تی
ده‌رباره‌ی گه‌یلان ئای تی گه‌یلان ئای تی له ساڵی 2007ـه‌وه وه‌ک پێگه‌یه‌کی فه‌رمی دامه‌زراوه و سه‌ر به هیچ لایه‌نێک نیه و سه‌ربه‌خۆیه تا ئێستاش به‌رده‌وامین و له داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بین. ئێمه کۆمه‌ڵێک گه‌نجین کارده‌که‌ین بۆ باشترکردنی وێبی کوردی و هاوکاریکردنی ماڵپه‌ڕه کورده‌یه‌کان له ڕووی ته‌کنیک و گرافیکه‌وه. وه هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌ده‌ین په‌ره به بواری ئای تی بده‌ین له کوردستاندا.
کاری ئێمه کاری ئێمه له گه‌یلان ئای تی بریتییه له دابینکردنی (هۆست و دۆمه‌ین و دووباره‌فرۆشی/ ڕیسێله‌ر) بۆ کڕیارانمان، وه له‌گه‌ڵ دابینکردنی هه‌ریه‌ک له‌مانه هاوکاری ته‌واوی کڕیار ده‌که‌ین بۆ فێربوون لێیان و چۆنیه‌تی کارکردن له‌گه‌ڵیاندا. وه ئاماده‌ین بۆ داڕشتنی هه‌موو جۆره ماڵپه‌ڕێکی حکومی و ڕێکخراو و کۆمپانیا و تاکه‌که‌س، له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌کنیکێکی باش و به‌رزترین ئاستی گرافیک. یه‌کێک له کاره‌نوێکانمان بریتیه له دابینکردنی (ئای فۆن، ئای پاد، ئای پود، لاپ تۆپ) که‌سه‌رجه‌م ئه‌م ئامێرانه گه‌ره‌نتی یه‌ک ساڵیان له‌گه‌ڵه. یه‌كێکی تر له کاره‌کانمان بریتییه به په‌ڕه‌دان به سیسته‌می ئه‌ندرۆید و دابینی کردنی سه‌رجه‌م ئه‌و ئامێرانه که کار به سیسته‌می ئه‌ندرۆید ده‌که‌ن، بۆ ده‌ستکه‌وتنی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر سیستمه‌ی ئه‌ندرۆدی ئه‌توانن سه‌ردانی ئه‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه بکه‌ن کارێکیترمان بریتییه له دابینکردنی ئه‌و ئامێرانه‌ی که بۆ یارکردن به کارده‌هێنرێن نمونه وه‌ک (پله‌یسته‌یشن3، ئێکس بۆکس، پی ئێس پی) ئه‌م ئامێرانه‌ش گه‌ره‌نتری یه‌ک ساڵیان له‌گه‌ڵ دایه.
پێگه‌ی سه‌ره‌کی گه‌یلان ئای تی لێره له پێگه‌ی سه‌ره‌کی گه‌یلان ئای تی سه‌رجه‌م ئه‌و کارانه ده‌خینه‌ڕوو که له لایه‌ن ئێمه‌وه کراون، وه له به‌شی هه‌واڵدا هه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌ده‌ین که نوێترین هه‌واڵی ئای تی له جیهاندا بڵاو بکه‌ینه‌وه. له به‌شی فێرکاریدا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین که ته‌واوی وانه و فێرکاری بڵاو بکه‌ینه‌وه ده‌رباره چۆنیه‌تی به‌کاربهێنانی Cpanel/WHM بۆ کڕیاران.
هاوکاری کردن له گه‌یلان ئای تی به چه‌ند شێوه‌یه‌ک هاوکاری کڕیاران و میوانه‌کان ده‌که‌ین: 1، ده‌توانیت ڕاسته‌وخۆ له به‌شی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له گه‌ڵ یه‌کێک له کارمه‌ندانی گه‌یلان ئای تیدا گفتوگۆ بکه‌یت و پرسیار و داواکاریه‌کانی بۆ بنووسیت و راسته‌وخۆ وه‌ڵامت ئه‌درێته‌وه. 2، گه‌ر هاوکاری ڕاسته‌وخۆ چالاک نه‌بوو ئه‌توانی له به‌شی په‌یوه‌ندی ئه‌و فۆڕمه‌ی هه‌یه پڕیبکه‌یته‌وه و به‌ده‌ست ئێمه ده‌گات و ئێمه له‌ماوه‌ی 1/24 کاتژمێر وه‌ڵامت ئه‌ده‌ینه‌وه. 3، بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر و له کاتی هه‌بوونی کێشه‌یه‌ک ئه‌توانیت له ڕێگه‌ی موبایله‌وه په‌یوه‌ندی بگیرت پێمانه‌وه ئاسیا: 07703522931 کۆڕه‌ک: 07507232767
به‌رده‌وام بوون و مانه‌وه ئێمه‌وه بۆ ماوه‌ی 4 ساڵه ئه‌م کارده‌که‌ین و تا ئێستا ماوینه‌ته‌وه و هاوکاری کۆمه‌ڵیک ماڵپه‌ڕی کوردی زۆرمان کردووه، وه کڕیارانیش دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که له داهاتوو زیاتر په‌ره به کاره‌که‌مان ئه‌ده‌ین و زیاتر خزمه‌تگووزاری بۆ کڕیاران دابین ده‌که‌ین. |
